حزبی شيوعیی: هه‌ر هێزێكى كوردی هاوكارى حه‌شدى شه‌عبی بكات ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین

حزبی شيوعیی: هه‌ر هێزێكى كوردی هاوكارى حه‌شدى شه‌عبی بكات ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین


ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئیدانه‌ى ئه‌و هاوكارییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر هێزێكى كوردی بۆ حه‌شدى شه‌عبی پێشكه‌شى بكات.

هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان ڕاگه‌یاند : " ناكرێت هیچ هێزێكى كوردى كه‌ شه‌رعیه‌تى شۆڕشگێڕى هه‌بێت، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگى هێزێكى وه‌ك حه‌شدى شه‌عبی یت هه‌ر هێزێكى نه‌یار بكات، كه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌روه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانى هه‌بێت".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ر جۆره‌ هاوكاریه‌ك له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌ و هه‌ر هێزێكى دیكه‌ى كوردییه‌وه‌ بۆ حه‌شدى شه‌عبی یان هێزێكى نه‌یار، ئیدانه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تى فیدڕاڵى له‌ به‌غدا، به‌ پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌ نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سوپاى عێراقدا هه‌یه‌، سنوورێك بۆ جوڵه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دابنێت، گوتیشی :" چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی ناسنامه‌ى تایفیان هه‌یه‌ و مه‌ترسین بۆ سه‌ر داهاتووى عێراق به‌گشتى و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌روه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى".

bas news-
Top