لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌كرێت
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێ چه‌ند به‌رپرسێكی حیزبه‌كه قسە و قسەلۆكی زیانبه‌خشیان له ڕاگه‌یاندنه‌كان گوتووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئێوارەی ئەمرۆ (17-5-2017) بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی كۆبونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەرێوەچووه.
ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه و له پێنج خاڵ پێكهاتووه له یه‌كێك له خاڵهكاندا هاتووه"سەبارەت بەو قسە و قسەلۆكە زیانبەخشانەی، كە لەماوەی رابووردودا هەندێك لە بەرپرسانی یەكێتی لە راگەیاندنەكانەوە كردوویانە، جێگری سكرتێری گشتی‌و دەستەی كارگێر و هەڤاڵ هێرۆ راسپێردران ڕاستەوخۆ لێكۆلینەوەیان لەگەڵدا بكەن، بۆ ساغكردنەوەی تۆمەتەكانیان".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به وەڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی نەخشەرێگای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه دراوه كه وه‌ڵامه‌كه گه‌یشتووه‌ته مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی و بڕیاردراوه لەكۆبوونەوەی داهاتوی مەكتەبی سیاسی‌دا، گفتوگۆی لەبارەوە بكرێ‌و هەڵبسەنگێندرێی.
bas news-
