گه‌رمیان .. ئاگر له‌ كه‌مپى ئاواره‌كان كه‌وته‌وه‌

گه‌رمیان .. ئاگر له‌ كه‌مپى ئاواره‌كان كه‌وته‌وه‌
له‌ كه‌مپى ئاواره‌كانى تازه‌دی له‌ سنوورى گه‌رمیان، ئاگرێك كه‌وته‌وه‌، به‌گوته‌ى به‌رگرى شارستانی، زیانه‌كان ته‌نها مادیی بوون.

نیعمه‌ت عه‌لى، گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 خوله‌ك، ئاگر له‌ كه‌مپى ئاواره‌كانى تازه‌دێ له‌ گه‌رمیان كه‌وته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ چوار كابینه‌ سووتان".

ڕوونیكرده‌وه‌، كابینه‌كان دوو ماڵیان تیادا بووه‌، ماڵه‌كان دوو هاوسه‌رى یه‌ك پیاوى عه‌ره‌ب بوون، گوتیشى :" له‌و ڕووداوه‌دا جگه‌ له‌ زیانى ماددى، خۆشبه‌ختانه‌ زیانى گیانى نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌ ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، هۆكارى ڕووداوه‌كه‌ شۆرتى كاره‌با بووه‌ و له‌ئێستاشدا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ .
bas news-
Top