گه‌رمیان .. ئاگر له كه‌مپى ئاواره‌كان كه‌وته‌وه
نیعمه‌ت عه‌لى، گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 خولهك، ئاگر له كه‌مپى ئاواره‌كانى تازه‌دێ له گه‌رمیان كه‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌وه چوار كابینه سووتان".
ڕوونیكرده‌وه، كابینه‌كان دوو ماڵیان تیادا بووه، ماڵه‌كان دوو هاوسه‌رى یه‌ك پیاوى عه‌ره‌ب بوون، گوتیشى :" له‌و ڕووداوه‌دا جگه له زیانى ماددى، خۆشبه‌ختانه زیانى گیانى نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، هۆكارى ڕووداوه‌كه شۆرتى كاره‌با بووه و له‌ئێستاشدا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه .
bas news-
