خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان بە بازاڕی کار دەبەسترێتەوە

خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان بە بازاڕی کار دەبەسترێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنفرانسی خوێندنی تەکنیکی لەژیر دروشمی (بەخوێنی شەھیدان چرای زانست ھەر گەشاوەیە لە کوردستان) بەڕێوەچوو.



ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧/٥/٢٠١٧ کۆنفرانسی خوێندنی تەکنیکی لەژیر دروشمی (بەخوێنی شەھیدان چرای زانست ھەر گەشاوەیە لە کوردستان) لە ھۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر دەستی بەکارەکانی کرد.



کۆنفرانسەکە لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بە ھاوبەشی پەیمانگە تەکنیکیە تایبەتەکانی ئایندە، رواندز و ئاکرێ بەڕێوەدەبرێت و تایبەتە بە بەربەستەکانی بەردەم خوێندنی تەکنیکی و پێویستییەکانی ناو بازاڕ، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێ.
bas news-
Top