كۆیه.. له ڕووداوێكى هاتوچۆدا 8 هاووڵاتى بوونه قوربانى
عه‌قید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه له لێدوانێكداى ڕاگه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له فولكه‌ی داوداوه له‌سنووری شاره‌دێى ئاشتی، ئۆتۆمبیلێكى جۆرى (سۆناتا) له‌گه‌ڵ ته‌نكه‌رێكى گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى خۆیان به‌یه‌كدا كێشا و به‌هۆیه‌وه (8) سه‌رنشینى ئۆتۆمبیله سۆناتاكه بریندار بوون".
گوتیشى :" سه‌رجه‌م برینداره‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، دوو له بریندارانه‌كانیش كه ئافره‌تێك و منداڵێكن به‌هۆى سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخنه‌ى هه‌ولێر كران".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پۆلیسی هاتوچۆ بۆ هێڵكارى گه‌شتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
bas news-
