پارێزە و پزیشکانی خۆبەخشی سۆران مەراسیمێکی رێزلێنانیان بۆ ساز کرا
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 17/5/2017 لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی ھونەری و رۆشنبیری سۆران، لە رێوڕەسمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان، لەژێر دروشمی نرخی خوێنی شەھیدان تەنیا سەربەخۆییە، ھەستاین بە رێزگرتن لە ژمارەیەک لە پارێزەران و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و دەستەی ھیوای خێرخوازی، کە ماوەیی زیاتر لە دوو ساڵە بە شێوەیەکی خۆبەخشی، لە بواری یاسایی و تەندروستی بەبێ بەرامبەر خزمەت بە کەس و کاری شەھیدان دەکەن".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "مەبەستمان لەو کرا دوپاتکردنەوەی سۆز و وەفایە بۆ ئەو کەسانەی کە ھەمیشە ھاوکارمانن و خزمەت بە کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان دەکەن".
bas news-
