گه‌رمیان.. بڕیارێكى نوێ بۆ پێدانى كاره‌باى مۆلید ئه‌هلییه‌كان ده‌رده‌كرێت
ساڵانه‌و له‌گه‌ڵ هاتنى وهرزرى هاوین و گه‌رما، به‌هۆى زۆر به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى كاره‌باوه، به‌تایبه‌ت سیپلت، ماوه‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به‌هاووڵاتیان، كه‌م ده‌كات.
سیامه‌ند محه‌مه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى گه‌رمیان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" له‌ئێستادا به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى كه پێمان ده‌گات و زۆر به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، كاره‌باى نیشتمانى به‌جیاواز له پێشوو كه‌م بووه‌ته‌وه ".
ئه‌وه‌شى گوت، كه :" پێشتر( 23 ) كاتژمێر كاره‌بامان به‌هاووڵاتیان ده‌دا، به‌ڵام ئێستا كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ 15 تا 16 كاتژمێر له‌شه‌و و ڕۆژێكدا ".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، دڵشاد نه‌وشاد ، به‌رپرسى به‌شى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لار، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" ڕۆژى 1ى ئایار خشته‌یه‌كى نوێى پێدانى كاره‌بامان له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه دیاری كرد، كه ده‌بوو مۆلیده‌كان له‌و كاته‌ى كه كاره‌باى نیشتمانى ده‌بڕدرێت كاره‌با له كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو (1)ى شه‌و به هاووڵاتیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خشهییهكى دیكه‌مان، ڕاگه‌یاند ".
ڕوونیشكرده‌وه، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرجار له‌پاش كاتژمێر یه‌كى شه‌وه‌وه كاره‌باى نیشتمانى ده‌بڕدرێت، بڕیارمان دا بۆ له‌مه‌ودوا تاوه‌كو 4 ى به‌ره‌به‌یان و له‌كاتى پچڕانى كاره‌باى نیشتیمانى، كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتیان بدرێت".
ئاشكراشی كرد، كه هه‌ر كاتژمێرێكى پێدانى كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه به (45) دینار ئه‌ژمارده‌كرێت و له كۆتایی هه‌موو مانگێك به‌پێى ئه‌و پێوه‌رانه‌ى له مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دانراوه، پاره له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
bas news-
