٣١٢٣ خێزان لە کەمپی یسیان و ١٣٥٠ خێزانی شارەدێی زومار هاوکاری کران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراک، مانگانە بەشەخۆراکی ٢٣ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن و ئەمرۆ ١٦/٥/٢٠١٧ـیس بەشەخۆراکی مانگی پێنجی ئاوارەکان لە کەمپی یسیانی سەر بە قەزای شێخان بۆ ٣١٢٣ خێزان لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراک دابین کرا.
بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێکی سەربە رێکخراوی جیهانی UN و گەورەترین رێکخراوی مرۆیی جیهانییە بەناوی hunger and promoting food security.
kdp-
