تره‌مپ داوای ئازادکردنی پیاوێکی ئایینی مه‌سیحی له‌ ئه‌ردۆغان ده‌کات

 	 تره‌مپ داوای ئازادکردنی پیاوێکی ئایینی مه‌سیحی له‌ ئه‌ردۆغان ده‌کات
(فرانکلین گراهام) که ‌که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی مه‌سیحیی ناوداری ئه‌مریکایه‌، له‌ تویته‌ری خۆی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆکی ئه‌مریکا و (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆکی تورکیا، (تره‌مپ) داوای له‌ هاوتای تورکیاییەکەی کردووه،‌ (ئه‌ندرۆ برۆنسۆن) و هاوسه‌ره‌که‌ی ئازاد بکات.

(گراهام)، له‌ تویته‌که‌دا سوپاسی سه‌رۆکی ئه‌مریکا و جێگره‌که‌ی ده‌کات که‌ ئه‌و داواکارییه‌یان جێبه‌جێ کردووه ‌و داوایان کردووه‌ (ئه‌ندرۆ برۆنسۆن) و هاوسه‌ره‌که‌ی ئازاد بکرێن که‌ ئێستا له‌ تورکیا گیراون.
هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ (برۆنسۆن) و هاوسه‌ره‌که‌ی ٢٠ ساڵه‌ له‌ تورکیا ده‌ژیێن و له‌ موژده‌به‌خشه‌کانی ئایینی مه‌سیحن.
kdp-
Top