لالش، پەلکێشکردنى کوردانی ئێزدی بۆ نێو كێشه‌ى هه‌رێمایه‌تى ڕەت دەکاتەوە
به‌گوێرەی ڕاگهیێندراوەكه كه وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، دەستەی باڵای لالش ئاسکرای دەکات کە چاودێریى ئەو پێشڕەویانە دەکات کە له خوارى شنگالى بریندار له‌لایه‌ن حهشدىشهعبییەوە و لەژێر ناوی شەڕی تیرۆریستانى داعش بەڕێوە دەچێت و ڕایدەگەیێنێ، "به گرینگی ده‌بینین حه‌شدى‌شه‌عبى ده‌بێت خۆى دوور بگرێ له چوونه ناو گوند و كۆمه‌ڵگاى ئێزدییان له خوارووى شنگال كه ئازادكردنیان ئه‌ركى هێزى فه‌رمانده‌ى شنگالی سەربە هی سەربە هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانە، چونكه ئه‌وه‌ى له خوارووى شنگال روو ده‌دات نه شه‌ڕێكى ناوخۆیییه و نه كێشه‌یه‌كى ساده‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كان، به‌ڵكو شه‌ڕێكى هه‌رێمایه‌تیى قورسه و، له پشته‌وه‌ى ئەمەوە ئه‌جێندا و به‌رژه‌وه‌ندیى تایبه‌ت هه‌یه، به‌تایبه‌تى كه شنگال خالێكى گرینگه و شار و ناوچه‌كان به یهكترییەوە ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه كێبركێى هه‌رێمایه‌تى گه‌رم هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ورووبه‌رى شنگال تا بگه‌ن به ئه‌و ئامانجه‌ى كه له ئێمه شاراوە نییە."
ڕاگەیێندراوەکەی ده‌سته‌ى باڵای لالش دووپاتی ده‌كاته‌وه کە له به‌رژه‌وه‌ندیى كوردانى ئێزدىدا نییه هانیان بدەن بۆ نێو هه‌ر شه‌ڕێك كه هه‌ڵگرى ڕه‌هه‌ندى هه‌رێمایه‌تى بێت و دەڵێ، "هه‌بوونى چەندان هێز له‌سه‌ر خاكى شنگال و ده‌ورووبه‌رى، گه‌ڕانه‌وه‌ى کوردانی ئێزدی بۆ ناوچه‌كانیان دوا ده‌خات و، به‌و واتایه دێت كه گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ یاخوود تاهه‌تایه دوا ده‌خات، چونكه ململانێ ههرێمایهتییەکە ئاشكرا بووه و پێویست به شاردنه‌وه‌ى ناكات، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئێزدى نه‌كه‌ونه نێو ململانێى مه‌زهه‌بى و ههرێمایهتییەوە، هاوکات داوایش له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له ئازادكردنى ئه‌و گوند و كۆمەڵگایانەی کوردانی ئیزدی کە ده‌كه‌ونه خوارووى شنگالەوە، تا ئێزدى دوور بن لەو كێشانه‌ى ئەگەری چاوه‌ڕوانكراوى دوور نابیندرێ."
ڕاگەیةیدراوەکەی دەستەی باڵای ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش جەخت دەکاتەوە لەوەی کە، هه‌ڵوێستى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و فەرماندەییی له‌شكرى پێشمه‌رگه بە ناڕازیبوونیان له به‌رانبه‌ر هاتنى هه‌ر هێزێك بە حهشدىشهعبییشەوە بۆ كۆمه‌ڵگاکانی کوردانی ئێزدی له خوارووى شنگال، نیشانه‌ى خه‌مخۆریانه بۆ خه‌ڵكێ ئێمه و پاشه‌ڕۆژیان، بۆیه پشتگیریى ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌كه‌ین و هۆشدارى ده‌ده‌ین بۆ هه‌ر تێكدانێكى رێككه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كان كه هێشتا له بن ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدا ماونەتەوە."
ڕاگه‌یێنراوه‌كه داوایش له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەکات ستافێكى ته‌كنیكى ئاماده بكات بۆ ئاشكراكردنى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و پاراستنیان و دیاریكردنى ڕێژەی قوربانیان، كه له‌وانه‌یه بكه‌ونه خوارووى شنگالەوە و دەڵێ، "له‌وانه‌یه ژماره‌یان به ده‌یان گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ بن و ته‌رمى سه‌دان خه‌ڵكى ئێمەی تێدا بدۆزرێته‌وه، دواتر كاركردن بۆ به ئه‌رشیفكردنیان تا ببێته پاڵپشت و به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ به‌جینۆسایدناساندنى (كوشتنى به‌كۆمه‌ڵ) كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش له مانگى ئابى ساڵى 2014 ئه‌نجام درا."
kdp-
