"پێنج پێشانگای دیکەی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکرێنەوە"
(عەبدوڵڵا ئەحمەد)، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ڕەوشی کردنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ سێ ساڵی ڕابردوودا زۆری گەشە کردووە، چونکە قەیرانی دارایی و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کاریگەریی زۆری کردبووە سەر کردنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان، سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ خەریکە دۆخەکە دەگەڕێتەوە سەر ڕەوشی جارانی و بە شێوەیەکی ئاسایی ژمارەیەک پێشانگەی نێودەوڵەتیی ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن، ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر کەرتی ئابووریی ھەرێمی کوردستان ھەیە.''
(عەبدوڵڵا ئەحمەد) دەشڵێت: ''لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند پێشانگەیەک کراونەتەوە و بڕیارە پێنج پێشانگەی دیکەش لەمساڵدا بکرێنەوە. دوای جەژنی ڕەمەزان پێشانگەیەکی تایبەت بە کۆمپانیا چینییەکان دەکرێتەوە و تێیدا کەلوپەلی وڵاتی چین پێشان دەدرێت، دواتر پێشانگەی کەلوپەلی میسری بەڕێوەدەچێت و دوای میسریش پێشانگەی کەلوپەلی تورکی دەکرێتەوە، پێشانگەیەکی ھاوبەشیش بۆ پێنج کەرت دەکرێتەوە و لە مانگی ١٢شدا پێشانگەیەکی نێودەوڵەتیی گەورە لە ھەولێر دەکرێتەوە، ئەمەش نیشانەی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانە و گەشە ئابوورییەکەی پێشان دەدات.''
kdp-
