هاوكارى 350 قوتابی دهكرێت
ئەمڕۆ رێکەوتی ١٧/٥/٢٠١٧ تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی فڵچە و مەعجونی ددانی و پێداویستییەکانی دیکەی خاوێنکەرەوەی پێشکەشی ٣٥٠ منداڵی قوتابی قوتابخانەی ئاوارەکانی کەمپی چەمەکۆر کرد.
جێگای ئاماژەیە منداڵانی ئاوارە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە لە خوێندن دابڕابوون، ئێستا لە کەمپەکاندا قوتابخانەی تایبەتییان بۆ کراوەتەوە و دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پێداویستی بۆ ئەو منداڵانە بەبێ جیاوازی و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین دەکات.
باسنيوز
