هاوكارى 350 قوتابی ده‌كرێت

 هاوكارى 350 قوتابی ده‌كرێت
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابیانی قوتابخانەی ئاوارەکانی لە کەمپی چەمەکۆر بەسەرکردەوە و رێنمایی پاکوخاوێنی پێشکەشی قوتابیانی قوتابخانەکە کرد.

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٧/٥/٢٠١٧ تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی فڵچە و مەعجونی ددانی و پێداویستییەکانی دیکەی خاوێنکەرەوەی پێشکەشی ٣٥٠ منداڵی قوتابی قوتابخانەی ئاوارەکانی کەمپی چەمەکۆر کرد.

جێگای ئاماژەیە منداڵانی ئاوارە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە لە خوێندن دابڕابوون، ئێستا لە کەمپەکاندا قوتابخانەی تایبەتییان بۆ کراوەتەوە و دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پێداویستی بۆ ئەو منداڵانە بەبێ جیاوازی و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین دەکات.










باسنيوز
Top