سبەی سەرۆک بارزانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێ دەکەوێت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە ، سبەی پێنجشەممە 18/5/2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێ دەکەوێت و دیدارێک لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن ئەنجام دەدات.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەو سەردانە سەرۆک بارزانی شەڕی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و قۆناغی دوای شەڕی داعش و هەندێک بابەتی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ دەکات.
