به وێنه؛ بۆ یەکەمجار سمیناری یاسایی و کۆمەڵایەتی و دەرونی و پەروەردەیی بۆ نابیسانی کەلار ئەنجام درا

به وێنه؛ بۆ یەکەمجار سمیناری یاسایی و کۆمەڵایەتی و دەرونی و پەروەردەیی بۆ نابیسانی کەلار ئەنجام درا



"لەیلا ئەحمەد" ئەندامی تیمی گەرمیانی ڕێکخراوی وادی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە سەنتەری وانۆ بۆ نابیسان چاومان بە کەنیشک و کوڕانی نابیسایانی کەلار کەوت و سمیناری چارەسەری ئاشتیانەی ململانیەکانمان بۆیان ئەنجان دا, ئەوان بێ ئاگابوون لەو یاسایانەی کە ماف و ئەرکە یاساییەکانیان دەپارێزێت و ئاگادار کردنەوەشیان لە قەدەغەی ھەر دیاردەیەکی توندوتیژی و سزاکانی.



لەیلا ئەحمەد گوتی: ئامانج لەم سمینارە ئەوەیە ئەوانیش وەک ھەرتاکێکی کۆمەڵگا ھۆشیاری و شارەزاییان لە بڕگەکانی یاساکان گرنگی خۆی ھەبێ لە ژیانیان, بەتایبەت کەنیشکەکان.



لەیلا ئەحمەد راشیگەیاند: باسی کێشە دەرونی و خێزانیەکان و دەست تێوەردانی کەسانی تر لە کاروباری خێزانەکان و چۆنیەتی چارەسەر کردنی بەشێوەیەکی ئاشتیانه, ئەوان چ لەنێو خێزان و دەرەوەی خێزانیش خاوەن گەلێک کێشە و گیروگرفت بوون, پێویستیان بە یارمەتی و ئاستی ھۆشیاری زیاترە, بۆ ئەوەی بتوانن خاوەن فکرە و لەشی خۆیان بن و بتوانن لەگەڵ دەوروبەر بە ئاشتیانە و دەرونێکی تەندروستەوە ھەڵسوکەوت بکەن و گرنگیان پێ بدرێت.



ئەوەشی گوت: لە سمینارەکەماندا بڕگەکانی یاسای ژمارە٨ی ساڵی ٢٠١١ و یاسای باری کەسێتیمان ڕوونکردەوە و زیاتر باسی ئەو کێشانەمان کرد کە بەھۆی ھاوسەرگیری پێشوەخت, ژنبەژن, لێدانی مناڵ و سواڵکردن و دابڕینی لە خوێندن و خۆسووتاندن لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی, جیابوونەوە و تەداخولی شەخسی, نەفەقە و حەزانەی مناڵ و ژن و...ھتدمان کرد, دواتر ئاگادار کردنەوەیان و باسی دوور کەوتنەوەیان لەو کێشانەی کە بەھۆی فەیسبوک و ئامێری موبایلەوە دروست دەبێت، کرد، بەتایبەت بۆ کەنیشکەکان, ئەوان بەھۆی ھۆشیار نەبوونیان لەو دیاردەیە کێشەیان بۆ دروست ببوو پێیان باشبوو ھۆشیاری زیاتریان پێ بدرێت.



وتیشی: باسی کەمپین و ھەڵمەتی ٢٠١٧ی وادیمان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر توندوتیژیەکی دەرونی و جەستەیی و زارەکی بەرانبەر بە منداڵ و ژن لەنێو خێزان و باخچەکان تا دەگاتە خوێندنی باڵاش قەدەغەیە و سزای یاسایی لەسەرە, ئەوان بەگرنگ وەسفی ھۆشیاریەکانیان کرد بەتایبەت بۆ خۆیان و پاڵپشت و ھاوڕامان بوون, بەتایبەت مامۆستاکانیان سمینارەکەیان بەپێویست زانی.
payamner-
Top