باخچەلی: جه‌هه‌په‌ی توركیا له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په له وتاری ئه‌مڕۆیدا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا هێرشی كرده سه‌ر هه‌ده‌په و جه‌هه‌په، تۆمه‌تباری كردن به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تی كوردستان دابمه‌زرێنن و ژێر به ژێر به‌ڵێنیان به یه‌كتری داوه.
باخچه‌لی له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌و گوته‌یه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كرد، كه له زیندانه‌وه به ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی جه‌هه‌په‌ی گوتبوو "بڕوام به خۆسه‌ری نه‌ماوه"، باخچه‌لی ئاماژه ده‌دات كه جه‌هه‌په و هه‌ده‌په پێشتر باسیان له ده‌وڵه‌تی كوردستان كردووه، جه‌هه‌په‌ش له‌و یارییه‌دا به‌ڵێنی داوه كه دژایه‌تی نه‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له جه‌هه‌په گرت، به‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رامبه‌ر به قه‌ندیل بێده‌نگه و به هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌یان له باره‌وه ناكات و چاویان لێ داده‌پۆشێ.
ئه‌گه‌رچی ده‌میرتاش له زیندانه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، ئاماژه‌ی دا كه كاتێك له زیندان چاوی به‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی جه‌هه‌په به ناوی ئه‌رده‌م كه‌وتووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك باسیان له خۆسه‌ری نه‌كردووه، گوتیشی ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ هه‌ڵوێستی من له باره‌ی خۆسه‌ری بزانن، بڕۆن په‌یڕه‌وی هه‌ده‌په بخوێننه‌وه، به‌ڵام هێشتا بابه‌تی بڕوانه‌بوونی هه‌ده‌په به خۆسه‌ری باسی گه‌رم و گوڕی میدیاكانه.
باخچه‌لی له باره‌ی پڕ چه‌ككردنی یه‌په‌گه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئاماژه‌ی دا كه ئه‌مریكا 2 رێگه‌ی له‌به‌رده‌مه، یان په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه به‌هێزتر ده‌كات و پاڵپشتی زیاتر ده‌كات، یاخود په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌پچڕێنێ و له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بێته‌وه دۆست.
bas news
