مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەو دۆستایەتییە بەھێزەی لەناو ئیدارەی نوێی ئەمریکا ھەیە
ئەمڕۆ سێشەممە، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەری تایبەت بەخۆی، بە چەند تویتێک باسی لە کۆبونەوەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کردووە و رایدەگەیەنێت کە ئێمە چاوپێداخشانەوە دەکەین بەو رێکارانەی کە دەبێتە ھۆی بەھێزتر بوونی ئەو پەیوەندییەی پتەوەی لە نێوان ئەمریکا و کوردستان ھەیە .
ئەمڕۆ سێشەممە 16/5/2017 مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توێتەری تایبەت بەخۆی، بڵاوی کردوەتەوە: "زۆر خۆشحاڵم بەو دۆستایەتییە بەھێزەی کە لەناو ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ کوردستان ھەیە، لەکاتێکدا کە ئێمە چاوپێداخشانەوە دەکەین بەو رێکارانەی کە دەبێتە ھۆی بەھێزتر بوونی ئەو پەیوەندییەی پتەوەی لە نێوان ئەمریکا و کوردستان ھەیە".
لە توێتێکی دیکە، مەسرور بارزانی، ئەوەی خستوەتەڕوو: "سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەمریکا بۆ ئەو ھاوبەشییە بەھێزە و ئەو پاڵپشتی و ھاریکارییەی کە بۆ پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە داعش ھەیانە دەکەم".
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، ئەوەشی نووسیوە: "ھەرچەندە داعش لە لێواری لەناوچوونە، بەڵام ئایدۆلۆژیاکەی دەمێنێتەوە، بۆیە کوردستان لە جەنگی دژەتیرۆر وەک ھاوپەیمانی بەھێزی ئەمریکا دەمێنێتەوە، لە کۆبونەوەکەشدا جەختم لەسەر پێویستی میکانیزمێک کردەوە بۆ داڕشتنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی کوردستان و عێراق، ھەروەھا دانانی بنچینەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان".
لە توێتێکی دیکەدا، ئاماژەی بەوە داوە: "ئەوەم روون کردەوە کە بەھۆی ئەو رابردووە تاڵەی کوردەکان لە عێراق ھەیانبووە، ھەوڵی دایەلۆگی ئاشتییانە لەگەڵ بەغدا دەدەین، بۆ ئەوەی گەرەنتی داھاتوویەکی سەقامگیر دروست بکەین".
bas news-
