گەرمیان.. منداڵێکی حەوت ساڵان له پرۆژه‌یه‌كی ئاودا خنکا
منداڵێک لە پرۆژه‌ى ئاوی باڵەجۆ لە گەرمیان خنکا و پۆلیسیش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئەو منداڵە تەمەنی حەوت ساڵە.
عەلی جەمال گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گەرمیان، بە باسنیوزی راگەیاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لە گوندی شێرەوەن، سەر بە شاره‌دێی قۆرەتوو له سنوورى خانه‌قین، منداڵێکی حەوت ساڵان خنکا".
گوتیشی:" منداڵەکە ناوی (ڕ. ح. ع)یە و كه‌وتووه‌ته نێو پرۆژه‌ى ئاوى باڵەجۆ له سنوورى گونده‌كه‌یان، پاش دەرهێنان و گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، گیانی لەدەست دا".
bas news-
