مه‌سرور بارزانى: ڕیفراندۆم ده‌نگی گه‌له و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌نگی گه‌ل بۆ ئامانجی سیاسی خۆى به‌كارى بهێنێت
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ڕیفراندۆم به مانى پتر ئاڵۆزكردنى ناوچه‌كه نییه، به‌ڵكو ڕیفراندۆم ده‌بێته چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئایا هیچ وڵاتێك به ئاشكرا دژایه‌تی خۆى بۆ ڕیفراندۆم ده‌ربڕیوه، له وه‌ڵامدا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه، كه هیچ وڵاتێك دژایه‌تی خۆى بۆ ڕیفراندۆم، ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌مریكا و توركیاوه، له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئاماده‌بووانه‌وه پرسیارى ئه‌وه‌ى لێكرا، كه ئایا له‌هه‌رێمى كوردستاندا بوار هه‌یه كه ئه‌مریكا له‌برى توركیا سوود له خاكى هه‌رێم وه‌ربگرێت، له وه‌ڵامدا، مه‌سرور بارزانى، گوتی :" ئێمه پێشتر ڕامانگه‌یاندووه كه خۆشحاڵ ده‌بین و ئه‌مریكا ده‌توانێت له‌و ئیمكانیاتانه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، سوود وه‌ربگرێت".
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمى كوردستان و حه‌شدی شه‌عبى، مه‌سرور بارزانى، ڕای گه‌یاند :" ته‌نها كێشه‌مان له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و لێدوانانه‌یه كه لێره‌و له‌وێ سه‌ركرده‌كانیان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌رنا ئێمه هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵیاندا بۆ شه‌ڕى دژ به‌داعش، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانیش ڕیز له واقعى ناوچه‌كه و سه‌روه‌رى هه‌رێمى كوردستان بگرن".
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى لایه‌نه كوردستانییه‌كانى ڕۆژئاوا، پرسیارى ئه‌وه‌ى لێكرا، كه پێشتر سێ كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرا، به‌ڵام دواتر لایه‌نه‌كان پایه‌ندى خاڵه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كان نه‌بوون، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئایا بۆ چى لایه‌نه سیاسییه‌كان، پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بوون، مه‌سرور بارزانى، گوتی :" ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌كه ڕێكده‌كه‌وتن، به‌ڵام كه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستانى ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه‌وه ڕێگریان لێده‌كرا و فشاریان ده‌خرایه‌سه‌ر، ئێستاش هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمیش ئاماده‌یه و ده‌رگاى گفتوگۆكان كراوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ڕى چواره‌مى كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت و لایه‌نه كوردستانییه‌كانى ڕۆژئاوا، بگه‌ن به‌ڕێككه‌وتن".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و په‌كه‌كه و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ى باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئێران هاوكارى ئه‌و حزبه ده‌كات، مه‌سرور بارزانى، گوتی :" ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا باش بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستاندا جێگاى قه‌بووڵكردن نییه".
له پرسیارێكى دیكه‌دا، پرسیارى ئه‌وه كرا، كه گوایه هه‌رێمى كوردستان پرسی ڕیفراندۆم وه‌كو فشارێك به‌رامبه‌ر حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ به‌كار ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئیمتیازاتى زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت، له وه‌ڵامدا گوتى :" نه‌خێر به‌و شێوه‌یه، ڕیفراندۆم ده‌نگی گه‌له و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌نگى گه‌ل بۆ ئامانجی سیاسی خۆى به‌كار بهێنێت".
bas news-
