به‌لجیکا هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
ستێڤه‌ن ڤاندێپوت، وه‌زیری به‌رگری به‌لجیکا، ڕای گه‌یاند، که ئه‌م هه‌نگاوه له پێناو کۆتاییهێنانه به تێرۆر و شه‌ڕى دژ به رێکخراوی تێرۆریستی داعش.
ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی که له به‌لجیکاوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت، بریتین له ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی به‌لجیکی و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی و چه‌ندین جۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پێویست.
بڕیاره هه‌تا کۆتایی ساڵی 2017 ناردنی سه‌ربازانی به‌لجیکی بۆ هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام هاوکات ڕاگه‌یاندراوه که ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌وا ماوه‌که‌ی درێژ ده‌که‌نه‌وه و بۆ ساڵی 2018ش له ناردنی سه‌ربازی به‌لجیکی بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.
ده‌وڵه‌تی به‌لجیکا ڕای گه‌یاندووه، که هه‌موو هه‌وڵێک بۆ دابینکردنی ژیانی باش و گونجاو بۆ سه‌ربازه‌کانیان له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ به‌یانی له درێژه‌ی لێدوانه‌کانی دا وه‌زیری به‌رگری به‌لجیکا، گوتی :" نابێت له‌بیرى بکه‌ین که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان په‌یوه‌سته به ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی وڵاته‌که‌مان، ئێمه له پێناو ته‌ئمینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیانمان و به‌هێزکردنی ئابووری وڵاته‌که‌مان، سه‌ربازه‌کانمان ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌که‌ین".
bas news-
