هه‌ولێر.. كه‌سێك برایه‌كی خۆی ده‌كوژێت
ڕائد هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتی : " ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه(16-5-2017) له شه‌قامی سورچییان له شاری هه‌ولێر كه‌سێك برایه‌كی خۆی كوشتووه و ئێستا پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن".
ناوبراو سه‌باره‌ت به هۆكاری ڕووداوه‌كه و ده‌ستگیركردنی تاوانبارارهكه ئاماده نه‌بوو زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه تاوه‌كو ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه.
bas news-
