"لە دەسپێکی شەڕی مووسڵەوە ١٦ هەزار داعش کوژراون"
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ لە لایەن ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکانەوە تا ئێستا ١٦ ھەزار چەکداری داعش کوژراون و شەڕەکەش ھێشتا هەر بەردەوامە.''
(سەعید مەموزینی)گوتی: ''ژمارەیەکی زۆر لەو ١٦ ھەزار چەکدارە سەرکردە و ئەمیر و یاریدەدەری ئەمیری داعشن.''
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە: ''تا ئێستا ژمارەیەک گەڕەکی مووسڵ لە دەستی داعشدا ماون، لەوانە ڕفاعی و مووسڵی کەون و ئیسلاح زراعی و شیفا و زنجیلی و نەخۆشخانەی کۆماری.''
kdp-
