كۆمپانیای نیم (NIM) پرۆگرامێكی مەشقیی بۆ قوتابیانی زانكۆی دهۆك سازكرد
لە چوارچێوەی پرۆگرامەكەدا بەرپرسانی بەشە جیاوازەكانی كۆمپانیاكە هەڵسان بە ئاشناكردنی قوتابییەكان بە مێژووی دێرینی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی و سەركەوتنە جیهانییەكانی، هەروەها بەدوورودرێژی باسیان لە بەشی چاككردنەوەی پێشكەوتووی كۆمپانیاكە و ئامێر و كەلوپەلە نوێیەكانی كە تێیدا بەكار دێت و چۆنیەتیی كاركردن لە هەر بەشێكیان كرد.
میوانانی پرۆگرامە مەشقییەكە بریتی بوون لە سەرۆك بەشەكان و پۆلێك مامۆستای زانكۆی دهۆك و نوێنەری كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر و نوێنەری رێكخراوی IREC لە كوردستان و نوێنەری زانكۆی زاخۆ.
خةليل بلةي
