كۆمپانیای نیم (NIM) پرۆگرامێكی مەشقیی بۆ قوتابیانی زانكۆی دهۆك سازكرد

كۆمپانیای نیم (NIM) پرۆگرامێكی مەشقیی بۆ قوتابیانی زانكۆی دهۆك سازكرد
وەك خواستێك بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگە بەشێوەیەكی كاریگەر، كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل، بریكاری سەرەكیی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز لە هەرێمی كوردستان، بەهاوكاریی زانكۆی دهۆك، لە لقی كۆمپانیاكە لە شاری دهۆك، پرۆگرامێكی مەشقیی یەك ڕۆژەی بۆ قوتابیانی بەشی میكانیك و ئامێرە هەواییەكان سازكرد.

لە چوارچێوەی پرۆگرامەكەدا بەرپرسانی بەشە جیاوازەكانی كۆمپانیاكە هەڵسان بە ئاشناكردنی قوتابییەكان بە مێژووی دێرینی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی و سەركەوتنە جیهانییەكانی، هەروەها بەدوورودرێژی باسیان لە بەشی چاككردنەوەی پێشكەوتووی كۆمپانیاكە و ئامێر و كەلوپەلە نوێیەكانی كە تێیدا بەكار دێت و چۆنیەتیی كاركردن لە هەر بەشێكیان كرد.

میوانانی پرۆگرامە مەشقییەكە بریتی بوون لە سەرۆك بەشەكان و پۆلێك مامۆستای زانكۆی دهۆك و نوێنەری كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر و نوێنەری رێكخراوی IREC لە كوردستان و نوێنەری زانكۆی زاخۆ.









خةليل بلةي
Top