دھۆک.. بەھۆی تەقینەوەی بتڵی غازەوە گەنجێک گیانی لەدەست دا
ھێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە 16/5/2017، بەھۆی تەقینەوەی بتڵێکی غازەوە، گەنجێک بە ناوی (یەعقوب عەبدولجەبار)، کە تەمەن 18 ساڵ بوو،لە ناو گەڕەکی تاقەکی، لە شاردەێی کەلەکچیی سەر بە شارۆچکەی شێخان، لە سنووری پارێزگای دھۆک، گیانی لەدەست دا و دووکەسی دیکەش بریندار بوون".
گوتیشی: "ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە، کاری ئاسنگەری دەکرد، بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بە مەبەستی توێکاری، تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراوە،
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک ئاماژەی بەوەش کرد، کە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی و ھۆکاری ئەم ڕووداوە دەستی پێ کردووە.
باسنيوز
