سوپای عێراق: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قوربانییه‌كی زۆریان داوه له‌شه‌ڕی موسڵدا
یه‌حیا ره‌سوڵ له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌شاری به‌غدا به‌رێوه‌چوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ئێستادا به‌ری راستی موسڵ له‌رووی سه‌ربازییه‌وه كه‌وتووه، وتیشی "ته‌نها له‌و به‌شه‌ی موسڵ 76817 خێزان ئاواره بوون".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له‌ساڵی 2014 دا، رێكخراوی داعش 40%ی خاكی عێراقی به‌ده‌سته‌وه بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نها 6%ی ئه‌و خاكه‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه.
وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری لۆجستی و ئاسمانی به‌هێزیان پێشكه‌ش به‌هێزه عێراقییه‌كان كردووه.
یه‌حیا ره‌سول ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ تائێستا 650 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.
موسڵ له ساڵی 2014 دا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش-ه‌وه كۆنتڕۆڵكراو، له‌ئێستادا ئه‌و شاره دواهه‌مین پێگه‌ی ستراتیژی ئه‌و چه‌كدارانه‌یه له‌عێراقدا.
رۆژی 17ی تشرینی دووه‌می 2016 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق و به‌پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ-یان ده‌ستپێكرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له‌چه‌كدارانی داعش پاككرایه‌وه.
19ی شوباتی ئه‌مساڵیش، قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و یه‌كه‌كانی بژارده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاویان له‌به‌شی راستی موسڵ به‌ده‌ستهێناوه.
له‌ئێستاشدا و به‌پێی ئاماره‌كانی سوپای عیراق، كه‌متر له 2 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری خۆرئاوای موسڵ گه‌مارۆ دراون، له‌نێویشیاندا "شاری كۆن"، بڕواشوایه له‌ته‌واوی ئه‌و ناوچانه 45 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیریان خواردبێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا هه‌شت هه‌زار، هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و برینداربوون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
هه‌رچه‌نده عێراق تائێستا هیچ ئامارێكی شه‌ڕی موسڵ-ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، ژه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند تا ئه‌وكات 774 سه‌ربازی عیراقی كوژراون وچوار هه‌زار و 600ی تریش برینداربوون.
خه‌ندان-
