ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ ڕاوێژكارانى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌

 ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ ڕاوێژكارانى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌
شاندی کوردستان کە لە ڕۆژی یەکشەممە 14/5/2017ەوە بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکای کردووە، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژى دووشه‌ممه 15/ 5/ 2017 هاوشان له‌گه‌ڵ فواد حسێن، چاویكه‌وت به‌ هێربێرت مه‌كماسته‌ر، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا و جێرارد كوشنه‌ری گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ تۆم بۆسێرت ڕاوێژكاری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا.

به‌یانى سامى عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌مریكا، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ توویته‌ر، ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌ ڕووداو و ته‌حه‌دیاته‌كانی به‌رده‌م كوردستان و عێراق كراوه‌.

چاوەڕوان دەکرێت لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا، مەسرور بارزانی مەترسییەکانی قۆناغی دوای داعش و ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بخاتە ڕوو.




باسنيوز
Top