ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ گه‌وره ڕاوێژكارانى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه
مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژى دووشه‌ممه 15/ 5/ 2017 هاوشان له‌گه‌ڵ فواد حسێن، چاویكه‌وت به هێربێرت مه‌كماسته‌ر، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا و جێرارد كوشنه‌ری گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ تۆم بۆسێرت ڕاوێژكاری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا.
به‌یانى سامى عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مریكا، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له توویته‌ر، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له ڕووداو و ته‌حه‌دیاته‌كانی به‌رده‌م كوردستان و عێراق كراوه.
چاوەڕوان دەکرێت لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا، مەسرور بارزانی مەترسییەکانی قۆناغی دوای داعش و ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بخاتە ڕوو.
باسنيوز
