ھەولێر.. دوو دز دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان دەستگیر کران

ھەولێر.. دوو دز دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان دەستگیر کران


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی دوو دزی راگەیاند.



ئەمڕۆ دووشەممە 15/5/2017 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئەوەی خستوەتەڕوو: "دوای ئەوەی پۆلیس لەلایەن ھاووڵاتییەکەوە ئاگادار کرایەوە کەوا دزی لێکراوە، پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی باشوور توانی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (غ. ع. ع.)، تەمەن 19 ساڵ و (ش. م. ز.)، تەمەن 23 ساڵ دەسگیر بکات.

پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی روون کردوەتەوە: "دوای دەسگیرکردنیان دانیان بەتاوانەکەیان ناوە، کەوا ھەڵسابوون بەدزینی 900 ھەزار دیناری عیراقی و کامێرایەک لە گەڕەکی کارێزان".


پۆلیسی ھەولێر، جەختی لەوەش کردوەتەوە: "دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو دوو کەسە، ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کران، دادوەریش بڕیاری بە بەندکردنی ھەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (443) لەیاسای سزادانی عیراقی دا".

bas news-
Top