رزگاربووانی دەست داعش بۆ چارەسەر رەوانەی ئەڵمانیا دەكرێن
حوسێن قاییدی بە راگەیاند كە بە چەند رێگەیەكی تایبەتەوە، هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی ئەو كوردە ئێزدیدییانە كە لە دەستی داعشدا ماون یا خود بۆ ناوچەكانی دیكەی سووریا گواستراونەتەوە، چڕ كراونەتەوە .
بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی رفێنەران گوتیشی زۆربەی ئەوانەی رزگاركراون لە رەوشێكی باشدان، بەڵام بەم نزیكانە 500 كەسیان بۆ چارەسەری رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا دەكرێن.
بە پێی رێكەوتنێكی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا، تا ئێستە زیاتر لە ١٠٠٠ ڕزگاربووی دەستی داعش بۆ چارەسەری گەیەنراونەتە ئەو وڵاتە و چارەسەری وەردەگرن.
bas news-
