گەرمیان.. زیاتر لە نیو ملیار دینار بە بەڵێندەران دەدرێت

گەرمیان.. زیاتر لە نیو ملیار دینار بە بەڵێندەران دەدرێت
لەچوارچێوەی بودجەی گەشەپێدانی ھەرێمەکانی سنووری پارێگای سلێمانی، زیاتر لە نیو میلیار دینار بۆ بەڵێندەرانی گەرمیان خەرج دەکرێت، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش ڕای دەگەیەنێت ئەو بڕە پارەیە بۆ خودی بەڵێندەرانە و ھیچ سوودێک بە پرۆژەکانی سنوورەکە ناگەیەنێت.



یونس ئەحمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان،ی ڕاگەیاند: "لەچوارچێوەی بودجەی گەشەپێدانی ھەرێمەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بڕی 596 ملیۆن دینار بۆ بەڵێندەرانی سنووری گەرمیان خەرج دەکرێت و پارەکەش لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان دیاری کراوە".


جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، گوتیشی: "ئەو بڕە پارەیە ھیچ سوودێک بە پڕۆژەکانی سنوورەکە، دامودەزگا و ئیدارەکان ناگەیەنێت، چونکە پارەی نەختینەی بەڵێندەرانە و وەکو قەرز وایە پێیان دەدرێتەوە".



ئەوەشی روون کردەوە: "ئەو بەلێندەرانەی پارەکە دەیانگرێتەوە پێشتر لەلایەن ئێمەوە چەکیان بۆ کراوە و لەکاتی خۆیدا بەھۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکاندا بۆیان خەرج نەکراوە و لەئێستا پێیان دەدرێتەوە".



بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای سلێمانی، لەچوارچێوەی بودجەی گەشەپێدانی ھەرێمەکان بڕی 4 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ بەڵێندەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی خەرج دەکرێت.
bas news-
Top