گەرمیان.. زیاتر لە نیو ملیار دینار بە بەڵێندەران دەدرێت
یونس ئەحمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان،ی ڕاگەیاند: "لەچوارچێوەی بودجەی گەشەپێدانی ھەرێمەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بڕی 596 ملیۆن دینار بۆ بەڵێندەرانی سنووری گەرمیان خەرج دەکرێت و پارەکەش لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان دیاری کراوە".
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، گوتیشی: "ئەو بڕە پارەیە ھیچ سوودێک بە پڕۆژەکانی سنوورەکە، دامودەزگا و ئیدارەکان ناگەیەنێت، چونکە پارەی نەختینەی بەڵێندەرانە و وەکو قەرز وایە پێیان دەدرێتەوە".
ئەوەشی روون کردەوە: "ئەو بەلێندەرانەی پارەکە دەیانگرێتەوە پێشتر لەلایەن ئێمەوە چەکیان بۆ کراوە و لەکاتی خۆیدا بەھۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکاندا بۆیان خەرج نەکراوە و لەئێستا پێیان دەدرێتەوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای سلێمانی، لەچوارچێوەی بودجەی گەشەپێدانی ھەرێمەکان بڕی 4 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ بەڵێندەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی خەرج دەکرێت.
bas news-
