ھاتوچۆی ھەولێر: بوونی زۆری مەفرەزە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی سیستەمی ناوشارە

ھاتوچۆی ھەولێر: بوونی زۆری مەفرەزە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی سیستەمی ناوشارە


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاماژە بەوە دەدات کە بوونی مەفرەزەیەکی زۆری پۆلیسی ھاتوچۆ، بۆ دووبارە رێکخستنەوەی ناو شارە.



فازل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 15/5/2017 بە راگەیاند: "بوونی مەفرەزەی زۆری پۆلیسی ھاتوچۆ، بۆ دووبارە رێکخستنەوەی ھاتوچۆ و سیستەمی ناوشارە، چونکە ماوەیەک بوو بەھۆی شەڕی داعشەوە، رەچاوی بارودۆخەکەمان دەکرد، ئەوەش لەلایەن ھەندێک شوفێرەوە ھەڵقۆسترابویەوە و فەوزایەک پەیدا ببوو، بۆیە ئێستا دووبارە بە دەست بە رێکخستنەوە دەکرێت".



گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەش دەخاتەڕوو: "ئەو ماوەیە زیاتر لە 300 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە، بەشێکیان دراونەتە دادگا، ئەوەش فرمانی وەزیر ناوخۆ بووە".

bas news-
Top