له نه‌خشه رێگای ئه‌ردۆگاندا نێوی په‌كه‌كه سڕاوه‌ته‌وه
له 21ی ئه‌م مانگه‌دا، له كۆنگره‌یه‌كی نائاساییدا، ئاكپارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌كاته‌وه به سه‌رۆكی پارت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت وتارێكی مێژوویی بخوێنێته‌وه. به گوێره‌ی گوته‌ی عه‌بدولقادر سه‌لفی نووسه‌ری نزیك له ئه‌ردۆگان، له وتاره‌كه‌ی سەرۆكی نوێی ئاكپارتیدا نه‌خشه‌رێگایه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد پێشكەش دەكرێ.
ئه‌ردۆگان دوای ئه‌وه‌ی توانی له گشتپرسی به 51.4%ی ده‌نگه‌كان ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه و توركیا بخاته ناو سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، سوپاسی ده‌نگه‌كانی باكووری كرد و ئاماژه‌ی دا له‌و ناوچانه ده‌نگه‌كانمان زیادی كردووه، بۆیه گرنگه باش هه‌ڵیبسه‌نگێنین.
عه‌بدولقادر سه‌لفی كه گۆشه‌نووسی رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركییه و نزیكه له ئه‌ردۆگان، له نووسینی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه كه ئه‌ردۆگان له وتاری 21ی ئه‌م مانگه‌یدا له كۆنگره‌ی نائاسایی ئاكپارتیدا، نه‌خشه رێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌خوێنێته‌وه.
ئاشكراشی كردووه كه ئیدی په‌كه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته لایه‌نێك له دانوستاندن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، به‌ڵكو ئه‌مجاره خه‌ڵكی سڤیلی باكوور و ره‌نگه هه‌ده‌په‌ش شوێنی بۆ بكرێته‌وه له‌و نه‌خشه رێگایه‌دا. هه‌روه‌ها بڕیاره ئاكپارتی خۆی له كوردانی باشوور و باكوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتیش نزیك بكاته‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌ی سه‌لفی، ئاكپارتی له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌كاته‌وه به سه‌رۆكی پارت گۆڕانكارییه‌كی جیدی ده‌ست پێده‌كات كه ئه‌مانه‌ن:
1. پێكهاته‌ی ئاكپارتی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، تا خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی 2019 ئاماده بكه‌ن.
2. كابینه‌ی ئێستەی حكوومه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، وه‌كو لایه‌نی ئابووری و په‌ره‌پێدان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی توركیا به دنیای ده‌ره‌وه.
3. نزیكبوونه‌وه له خه‌ڵك و دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رووه‌وه پێشبكه‌وێت.
4. سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ندێك بڕگه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت و تا 2019 بناغه‌ی سیسته‌مه‌كه داده‌نێن.
5. دوای سه‌ردانی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌مریكا، ئیدی له‌و نه‌خشه رێگایه‌ی دایناوه به ته‌واوی باس له یه‌په‌گه و بوونی ئه‌و هێزه له سووریا ده‌كات.
6. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، ده‌فته‌ری په‌كه‌كه لای حكوومه‌ت و ئاكپارتی سڕاوه‌ته‌وه، ئیدی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سڤیل و ره‌نگه هه‌ده‌په‌ش بهێنرێته‌وه به‌ر باس و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئاكپارتی له‌گه‌ڵ كوردانی باشوور و باكوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتدا باشتر ده‌كات.
bas news-
