کۆگایەکی سووتەمەنی لەشاری سلێمانی ئاگر دەگرێت
ڕائید خەڵوەت ئەحمەد، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانى بەوەکالەت، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ی ئایار، تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگادارکرانەوە، لەسەر ڕگای قەیوان- سلێمانی، کۆگایەکی عهمباركردنى سووتەمەنی نەوت و گاز ئاگری گرتووە".
گوتیشی :" دەستبەجێ بەشێکی زوری تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".
بەھۆی ڕوودانی ئاگرەکەوە زەرەر و زیانێکی ماددی بەر ئەو کۆگاکە کەوتووە، بەڵام تائێستا ھۆکاری درووستبوونى ئاگرەکە نەزانراوە، لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەچۆنیەتی كهوتنهوهى ڕووداوەکە.
سەرەتایی مانگی نیسانی ٢٠١٧ بەشە ناوخۆییەکی زانکۆی سلێمانی ئاگری گرت و بەو ھۆیەوە کارمەندێکی بەرگری شارستانی بەناوی ( کاردۆ جەبار) گیانی لەدەست دا.
bas news-
