هاوسه‌رگیری كه‌می كردووه‌ و جیابوونه‌وه‌ش زیادی كردووه‌

 هاوسه‌رگیری كه‌می كردووه‌ و جیابوونه‌وه‌ش زیادی كردووه‌
بەڕێوبەرایەتی گشەپێدانی چاودێری و كۆمەڵایەتی سلێمانی، لەڕۆژی جیهانی خێزاندا سیمینارێكی بۆ كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و دەرونناسیەكان ئەنجامدا. تاوەكو هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابووەنەوەی خێزان و دورستكردنی خێزانی تەندرووست لەناو كۆمەڵگەدا ئاشكرابكرێت.

عومەر گوڵپی، بەڕێوبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی، لەلێدوانێکدا گوتی:"لەڕۆژی جیهانی خێزاندا بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی دیبەیتێكی لەبارەی دەروازەیەك بۆ گفتوگۆی پرسە تایبەتەكانی خێزان و كاریگەرییەكانی جیابوونەوەی هاوسەرگیری لەسەر منداڵان و خێزان لەڕوی دەروونیەوە ئەنجام دا.

گوتیشی:" بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ڕێژه‌ى هاوسەرگیری كەمی كردووە و جیابوونەوەش زیادی كردووە، بەجۆرێك لەساڵی 2012 ڕێژەی جیابونەوە 24.1% بوو، بەڵام لەساڵی 2016 ڕێژه‌ی جیابوونەوە گەیشتووەتە 42.7%.

هۆكارەكانی جیابوونەوەی خێزان لەلایەن پسپۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ چەند هۆكارێك، گەڕانده‌وه‌.

د. عالیە فەرەج، پسپۆری كۆمەڵایەتی، لە دیبەیتەکەدا ڕایگەیاند :" لەماوەی 6 ساڵی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری 94270 حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجام دراوە، هەروەها 26596 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمار كراوە.

پسپۆرانی بواری كۆمەڵایەتی باس لەوە دەكەن، قەیرانی دارایی ڕۆڵی سەرەكی هەبووە لە جیابووەنەوەی خێزانەكاندا.
bas news-
Top