نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كۆ بووەوە
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15-5-2017 نووسینگه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه (ته‌ها به‌رواری) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی به ناوی (نێچیرڤان بارزانی) به‌خێرهاتنی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی كرد كه هه‌ریه‌ك له (مه‌حموود محه‌مه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (ڕزگار عه‌بدوڵا قادۆ) نوێنه‌ری مه‌كته‌بی (سه‌رۆك بارزانی)، (نێچیرڤان ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، (سه‌فین دزه‌یی) به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم، (دلشاد شه‌هاب) ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران تێیدا ئاماده‌بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (مه‌حموود محه‌مه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵومه‌رجی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان به‌تایبه‌تی پرسی ڕیفراندۆم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیدگای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسانه و ته‌واوی بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كان. له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و به‌كارهێنانی بنه‌مای گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارسه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان كرده‌وه.
كۆبوونه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ڕووی چاودێری و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانه‌وه دووپات كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند پێشنیار و تێبینییه‌ك بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كار و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و باشتركردن و فراوانكردنی كاری فراكسیۆنه‌كانی پارتی له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌دا و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان خرانه ڕوو.
دواتر فراكسیۆنه‌كانی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی تێبینی و سه‌رنجه‌كانیان پێشكه‌ش به كۆبوونه‌وه كرد و له‌لایه‌ن ئاماده‌بوونه‌وه خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه هه‌رچی پێویسته بۆ خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
له كۆتاییدا ئاماده‌بووان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به گرینگ و به‌رهه‌مدار له‌قه‌ڵه‌م دا و بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه له داهاتوودا به‌رده‌وامییان ه
kdp-
