سالم شەبەک: ھێزە عێراقییەکان ڕێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا
(سالم شەبەک)، نوێنەری کوردانی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەھۆی ڕەوشی ئەمنیەوە ئاوارەکانی ناوچەکانی دەشتی نەینەوا ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر کەم ئاوارە گەڕاونەتەوە، ھۆکارەکەیشی بۆ ڕەوشی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاری دەگەڕێتەوە، چونکە لە ڕووی ئەمنیەوە ناوچەکانی دەوروبەری مووسڵ ھێشتا مەترسیان لەسەرە و ھەبوونی ئەو ھەموو ھێزە چەکدار و حەشدە ڕێگرە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان، چونکە مەترسیی پێکدادانیان هەیە و پێویستە تەنیا یەک ھێز ئەرکی پاراستنی ناوچەکە لە ئەستو بگرێت، نەک وەک ئەوەی ئێستا چەندین ھێزی جیاواز ھەن.''
(سالم شەبەک) دەشڵێت: ''ھۆکارێکی دیکەی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ نەبوونی خزمەتگوزاری دەگەڕێتەوە، فەرمانگەکانی حکوومەت دەستیان بە چاککردنەوە و ڕاکێشانی کارەبا کردووە، بەڵام خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و شارەوانی نییە، کارەباش تەنیا بۆ سەنتەری شارەکانی وەک باشیک و بەرتللە و قەرەقوش دەبێت و گوندەکان لە کارەبا بێبەشن و پێویستە کار بۆ گوندەکانیش بکرێ.''
kdp-
