سوپاسالاری پێشمەرگە: هاتنی حەشدی شەعبی بۆ شنگال پەیوەندیی بە پەکەکەوە هەیە چونکە پێکەوە هەماهەنگن
سالار محەمەد جەباری، جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە، گوتی: "حەشدی شەعبی هەندێک جار لە ئاژاوە دەگەڕێن و لەوە دەچێت لە داهاتوو لە سنووری شنگال هەندێک خرووقات بکەن، بەڵام ئاگادارمان کردوونەتەوە کە یەک بست نەیەنە خاکی کوردستان، بەڵام لە هەوڵ داین تووشی پێکدادان نەبین".
گوتیشی: "لەوە دەچێت بەشێک لە هاتنی حەشدی شەعبی بۆ شنگال پەیوەندیی بە پرسی پەکەکەوە هەبێت، چونکە هەماهەنگیان هەیە، بەڵام ئێمە هۆشداریمان داوە کە سنووری کوردستان نەبەزێنن".
باسنیوز
