سوپاسالاری پێشمەرگە: هاتنی حەشدی شەعبی بۆ شنگال پەیوەندیی بە پەکەکەوە هەیە چونکە پێکەوە هەماهەنگن

 سوپاسالاری پێشمەرگە: هاتنی حەشدی شەعبی بۆ شنگال پەیوەندیی بە پەکەکەوە هەیە چونکە پێکەوە هەماهەنگن
جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە ئاگاداری حەشدی شەعبی کراوەتەوە کە سنووری خۆیان نەبەزێنن و نەیەنە خاکی کوردستان و دەڵێت: "ڕەنگە هاتنی حەشدی شەعبی بۆ سنووری شنگال جۆرێک لە هەماهەنگی بێت لەگەڵ پەکەکە".

سالار محەمەد جەباری، جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە، گوتی: "حەشدی شەعبی هەندێک جار لە ئاژاوە دەگەڕێن و لەوە دەچێت لە داهاتوو لە سنووری شنگال هەندێک خرووقات بکەن، بەڵام ئاگادارمان کردوونەتەوە کە یەک بست نەیەنە خاکی کوردستان، بەڵام لە هەوڵ داین تووشی پێکدادان نەبین".

گوتیشی: "لەوە دەچێت بەشێک لە هاتنی حەشدی شەعبی بۆ شنگال پەیوەندیی بە پرسی پەکەکەوە هەبێت، چونکە هەماهەنگیان هەیە، بەڵام ئێمە هۆشداریمان داوە کە سنووری کوردستان نەبەزێنن".










باسنیوز
Top