لە ھەولێر بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆوە کرێکارێک گیانی لەدەست دا
فازیل حاجی، گوتەبێری پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، راگەیاند: "کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14/5/2017 لەسەر رێگای ھەولێر – گوێڕ، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان قەلابێکی گواستنەوەی کەل وپەلی بیناسازی و پیکاب شوفرلێتێک کە خەباتەیەکی بەدوای خۆیدا ڕادەکیشا".
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆ، ئەوەشی خستەڕوو: "لەئەنجامی رووداوەکەدا بەداخەوە سەرنشینی پیکابەکە، کە کرێکارێک بوو، بەھۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا، ھاوکات شوفێری پیکابەکەش بەسەختی بریندابوو".
گوتیشی: "ھۆکاری رووداوەکە شوفێری پیکابەکە بووە، چونکە لە ناوەندی شەقام سوڕاوەتەوە بەبێ ئەوەی ھیچ یەکیک لە رووناکییەکانی کار بکات".
bas news-
