یه‌كێتى مامۆستایان: ساڵى داهاتوو چاوه‌ڕێ مه‌بن ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌مساڵ مامۆستایان ده‌وام بكه‌ن
له ساڵیادى دامه‌زراندنیدا، یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵى خوێندن به هه‌وڵى هه‌موو لایه‌ك له قوڕگى نه‌هه‌نگ هێندرایه ده‌ره‌وه،
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه وێنه‌یه‌كى بۆنێدراوه و به‌بۆنه‌ى (55)هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى مامۆستایان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه : " له ئێستادا یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له ڕێكخراوێكى لۆكاڵیه‌وه بووه‌ته ڕێكخراوێكى جیهانى نێوده‌وڵه‌تى مامۆستایان، به‌ڵام وێڕاى ئه‌وه‌ى كه پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له وڵاتانى جیهاندا له ڕیزى پیشه‌وه‌ى كاره‌كانیان بووه، له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك پیویست ئاوڕ له مامۆستایان نه‌دراوه‌ته‌وه " .
به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى یه‌كێتى مامۆستایان چه‌ند داوكارییه‌كى بۆ پێشخستنى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان و خوێندنى ساڵى داهاتوو خراوه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كه ئه‌وانه‌ن:
1- ده‌بێت ئیمكانییه‌تى دارایى ته‌واو بڕه‌خسێت بۆ پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له چوارچێوه‌ى ئه‌و پڕه‌نسیپانه‌ى حكوومه‌ته‌كان له به‌رنامه‌ى پۆست (2015) له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون كه ده‌بێت 6% ى داهاتى نه‌ته‌وه‌یى یان 20% ى بودجه‌ى ساڵانه و 4% ى یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى بۆ ته‌رخان بكرێت.
2- ژیان و گوزه‌رانى سه‌رجه‌م مامۆستایان له قۆناغى باخچه‌ى ساوایانه‌وه تا ده‌گاته زانكۆكان به شێوه‌یه‌ك باش بكرێت كه‌سه‌ره‌نجام وابكات ته‌واوى تواناكانیان بۆ ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانیان بڕه‌خسێنن، هه‌روه‌ك پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنه‌كانى خۆى له‌باره‌ى ده‌ستكاریكردنى پاشه‌كه‌وتى سیستمى مووچه جێبه‌جێ بكات.
3- چیتر بایه‌خ به بڕیارى كه‌س و حه‌ز و ئاره‌زووى تاك نه‌درێت، زۆر كاركردنى هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ئه‌و پڕۆسه‌یه بنیادبنرێت و قه‌ره‌بووى ئه‌و ماوه‌یه‌ش بكرێته‌وه كه له ڕابردودا سوودى لیوه‌رنه‌گیراوه.
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌مساڵی خوێندن به هه‌وڵى هه‌موو لایه‌ك له قوڕگى نه‌هه‌نگ هێندرایه ده‌ره‌وه، بۆیه :" هه‌ر له ئێستاوه به سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ساڵى داهاتووى خوێندن چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌نده‌ش مه‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌ى خستومانه‌ته روِو جێبه‌جێ نه‌كرێن".
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له 15 ى ئایارى 1962 دامه‌زراوه و له ئێستادا نزیكه‌ى 80 هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه.
bas news-
