لێژنە ھەمیشییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەم دەکرێنەوە

 لێژنە ھەمیشییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەم دەکرێنەوە
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە‌و یەکێک لە کارەکانیشی بڕیاردان دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی لێژنە ھەمیشییەکانی ئەنجومەنەکە.

بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لەسکرتێری ئەنجومەنەکە کردووە کە سەرجەم ئەندامان ئاگادار بکاتەوە، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 16/5/2017، لەھۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ئامادەبن، بەمەبەستی ئەنجامدانی 34 ھەمین کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگا.

نوسراوەکە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ئاشکرا دەکات کە بڕیارە (دکتۆر فرھاد توفیق حسن) لەئەندامێتیی ئەنجومەنی پارێزگا ببەخشرێت، ھاوکات بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی لێژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنەکە بدرێت، لە 17 لێژنەوە بۆ 11 لێژنە.

کۆتایی نوسراوەکە ھێمای بۆ ئەوەکردوە کە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەش بریتی دەبێت لەدەرکردنی رێنمایی سەبارەت بەتەندەرکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبون.













باسنیوز
Top