داوا لە نوێنەرایەتیی وڵاتان کراوە نوێنەری خۆیان بۆ چاودێریی ڕیفراندۆم دیاری بکەن

 داوا لە نوێنەرایەتیی وڵاتان کراوە نوێنەری خۆیان بۆ چاودێریی ڕیفراندۆم دیاری بکەن
راوێژکاریی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، باس لەوە دەکات کە کونسووڵگەریی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان داوای هەرێمی کوردستانیان بە نووسراوی فەرمی بەرز کردووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان و داواش کراوە بۆ چارودێریی ڕیفراندۆم نوێنەری وڵاتان دیاری بکرێن.

عارف ڕوشدی، راویژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی پرسی ڕیفراندۆمیان پێ رابگەیەنین، کونسووڵی وڵاتان بە خۆشحاڵییەوە نووسراوی فەرمیان بۆ وڵاتەکانیان ناردووە کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت بڕیاری خۆی بدات، لەو چوارچێوەیەدا داوا کراوە وڵاتان نوێنەری خۆیان بۆ چاودێریی پرسی ریفراندۆم بنێرنە هەرێمی کوردستان و هاوکات لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەکاتی کۆوبونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان هەمان باس کراوە، بۆیە چاوەڕوانین کە نوێنەرایەتیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن".

ئەوەشی خستەڕوو، "بە جیاش لەگەڵ وڵاتان لەو بارەوە قسە دەکرێت بۆ ئەوەی نوێنەری خۆیان بۆ ئە پرسە دیاری بکەن."

بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا ژوورێکی پەیوەندیدار بۆ نوێنەری وڵاتان و هەرێمی کوردستان بۆ پرسی ڕیفراندۆم بکرێتەوە و لەو ژوورەوە پەیوەندییەکانی رێک بخرێت.















باسنیوز
Top