هێمن ههورامى له ماڵتا پرسی ڕیفراندۆم و سهربهخۆیی دهگهیهنێته سهركردهى وڵاتان
بەشداربووانى خولهكه، تێکەڵەیەکن لە کەسانی دیپلۆماسی و خەڵکانی ئەکادیمی نزیک لە بڕیار بهدهستانى سیاسی وڵاتانی خۆیان، لەوانە بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران و دیپلۆماتكارانی سعوودیە و ئوردن و ئیمارات و میسڕیان لهنێودایه، ههروهها بەرپرسی نوسینگەی حەیدەر عیبادی و بەرپرسی ئەکادیمیای دیپلۆماتی تورکیا و ئەندامی ئەنجوومەنی پەیوەندی نیودەوڵەتی ڕووسیا و ژمارەیەک ئەکادیمی و دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا بەشدارن.
بهپێی ڕاگهیاندراوێك، وا بڕیارە لە دانیشتنی سێیەم و تایبەت بە پرسی عێراق، هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆکى ههرێم، لەسەر پرسی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم و سیاسەتی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بابەتێک پێشکەش بکات.
هێمن هەورامی، ڕایگەیاند، لەم خولە ئەو بابەت و پرسانە تاوتوێ دەکات کە بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە. لەو نێوەندەشدا بەهۆی کاریگەری هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پرسەکاندا و بەتایبەتی پرسی تیرۆر و ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
