په‌كه‌كه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی سلێمانی بازگه‌ی داناوه‌ و باج له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت

 په‌كه‌كه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی سلێمانی بازگه‌ی داناوه‌ و باج له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان له‌ سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ولێك له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ تا له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی چه‌كداریان هه‌بێت.

عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان له‌ سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌، رایگه‌یاند: "په‌كه‌كه‌ هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تی هه‌بێت په‌نا بۆ چه‌ك ده‌بات، بۆیه‌ ئاساییه‌ به‌لایه‌وه‌ له‌ سنووری سلێمانی بیر له‌ هێزی چه‌كدار و چه‌كداركردنی خه‌ڵك بكاته‌وه‌، چونكه‌ سروشتی خۆی وایه‌ كه‌ پشتی ته‌واوی له‌سه‌ر چه‌ك به‌ستووه‌".

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌: "له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ مه‌یلێك بۆ په‌نابردنه‌ به‌ر هێزی چه‌كداری هه‌یه‌، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای سلێمانیش بازگه‌یان داناوه‌، باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن به‌تایبه‌ت له‌ شارباژێر و سنووری پێنجوێن و هه‌ورامان".














باسنیوز
Top