هێزێكى ده‌مامكدار په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ند "شڤان په‌روه‌ر" له سێواس ده‌شكێنێت
ئاوات عه‌لى یار، چالاكوانى سیاسی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تى :" په‌یكه‌رى شڤان په‌روه‌ر، تێكده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رى ئه‌تاتورك و ئاڵاى تورك به شانازییه‌وه ئاڵایه‌ك كه له‌ژێریدا جینۆسایدى گه‌لى كورد ئه‌نجام دراوه، وێنه ده‌گرن".
به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌وى 11 له‌سه‌ر 12ى/ 5/ 2017 هێزێكى ده‌مامكدار كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به په‌كه‌كه بن، له ناوچه‌ى سێواس له ڕۆحا، له كوردستانى باكوور، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ندى كورد "شڤان په‌روه‌ر".
ئه‌و كاره ناڕه‌زایه‌تى و نیگه‌رانى دانیشتووانى ناوچه‌كه و كوردانى باكوورى لێكهوتهوه و میدیاكانى توركیاش به مانشێتى گه‌وره نووسیویانه " په‌كه‌كه هێرشى كرده سه‌ر په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر و ده‌یشكێنن".
bas news-
