هێزێكى ده‌مامكدار په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ند "شڤان په‌روه‌ر" له‌ سێواس ده‌شكێنێت

هێزێكى ده‌مامكدار په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ند
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى له‌ لایه‌ن چالاكوانانه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزێك كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ر به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان بن، په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر له‌ سێواس ده‌شكێنن.

ئاوات عه‌لى یار، چالاكوانى سیاسی له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك، نووسیویه‌تى :" په‌یكه‌رى شڤان په‌روه‌ر، تێكده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رى ئه‌تاتورك و ئاڵاى تورك به‌ شانازییه‌وه‌ ئاڵایه‌ك كه‌ له‌ژێریدا جینۆسایدى گه‌لى كورد ئه‌نجام دراوه‌، وێنه‌ ده‌گرن".

به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌وى 11 له‌سه‌ر 12ى/ 5/ 2017 هێزێكى ده‌مامكدار كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ بن، له‌ ناوچه‌ى سێواس له‌ ڕۆحا، له‌ كوردستانى باكوور، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ندى كورد "شڤان په‌روه‌ر".

ئه‌و كاره‌ ناڕه‌زایه‌تى و نیگه‌رانى دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ و كوردانى باكوورى لێكه‌وته‌وه‌ و میدیاكانى توركیاش به‌ مانشێتى گه‌وره‌ نووسیویانه‌ " په‌كه‌كه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر و ده‌یشكێنن".
bas news-
Top