لێكۆڵینه‌وه له مووچه‌ى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت
محه‌مه‌د هاودیانى، وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، :" له به‌رنامه‌دایه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مووچه‌ى چاودێرى خێزانی وه‌رده‌گرن دوای ته‌واوبوونى كاره‌كانى لێژنه‌ى پشكنینه پزیشكییه‌كان بۆ كه‌م ئه‌ندامان، به‌پێى چه‌ند رێنماییه‌كى تایبه‌ت، كه هێشتا رێنماییه‌كان به‌ته‌واوى ده‌رنه‌كراون، به‌داواداچوونیان له‌سه‌ر بكرێت و له رێگه‌ى توێژه‌ر و لێژنه‌كانه‌وه سه‌ردانى ماڵه‌كانیان بكرێت".
ڕوونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بیانگرێته‌وه، ناویان بۆ مووچه تۆمار ده‌كرێته‌وه، ئه‌وانه‌ش كه شایسته نین له لیسته‌كه ناویان ده‌سڕێته‌وه.
وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س به‌ناوى چاودێرى خێزانییه‌وه، تۆماركراون و ساڵانى ڕابردوو مووچه‌یان پێدراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر ڕاستییه‌كان ڕه‌نگه به‌شێكى زۆریان مافى وه‌رگرتنى ئه‌و مووچه‌یه‌یان نه‌بێت، گوتیشی :" بۆنموونه ئافره‌تى واهه‌یه، هاوسه‌ره‌كه‌ى له ژیان ماوه و ناوى به بێوه‌ژن تۆماركراوه، یان كه‌سى واهه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى تێدا نییه كه مووچه‌ى بێسه‌رپه‌رشتى پێبدرێت و پێشتر سوودمه‌ند بوونه".
گووتیشى :" ئه‌مانه هه‌مووى پێویستى به‌چاكسازى ڕیشه‌یى هه‌یه و ده‌بێت چیتر نه‌بنه بار به‌سه‌ر كه‌سانى دیكه‌وه.
bas news-
